وێنە.. دژە تیرۆر سێ چەکداری داعشی دەستگیر كرد

هێزی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سێ چەكداری داعشی لە کەرکوک دەستگیر كرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی هێزی دژە تیرۆر، کە لە پەیجی تایبەتی دژە تیرۆر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە،  ئەو سـێ چەکدارەی داعش پلانی هێرشکردنە سەر پێشمەرگەیان داناوە و خۆکوژەکانیان گواستووەتەوە، کە رۆژی 12ـی ئاداری 2016 هێرشیان کردە سەر لیوای دووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوک، بەڵام پێش گەیشتنیان، لەلایەن پێشمەرگەوە کوژران.
هەروەک راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆر ئاماژەی پێکردووە، ئەو سێ تیرۆریستە سەر بە (قاتعی دبس)ی ویلایەتی کەرکووکی رێکخراوی داعش بوون و لەلایەن هێزێکی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیر کران.
ناوی سێ چەکدارە دەستگیرکراوەکەی داعش:

1- تیرۆریست (شاکر نەسرەدین قرش) ناسراو بە (ئەبو ئوسامە و ئەبو عوسمان).

2- تیرۆریست (ئیبراھیم مەحموود ئەسعەد ناسراو بە (ئەبو خەلیل)

3- تیرۆریست (موهەنەد نەسرەدین قرش).








PM:02:21:07/04/2016