کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی:
مەلا بەختیار تۆزی بە عەلی باپیر کرد

پەرلەمانتاری پارتی فەرحان جەوهەر دەڵێت" لە دیبەیتی نێوان مەلا بەختیار و عەلی باپیر، مەلا بەختیار تۆزی بە عەلی باپیر کرد".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان کۆمێنتێکی کورتی لەسەر دیبەیتی ئەمڕۆی نێوان عەلی باپیرو مەلا بەختیار نووسیووەو دەڵێت" ئێوارە هەلێكی باشم بۆ گوێگرتن لە دیبەیتەكەی مەلا بەختیار و عە لی باپیر بۆ رەخسا ئەویش بەهۆی گەڕانە وەم لەسۆران بۆ هەولێر و لە ناو ئوتومبیل لەرێگای رادێووە، سەرە تا نیگەران بووم لەوەی نەوەك مەلا بەختیار دەرۆستی علی باپیر نەیەت و بیدۆرێنێت، چونكە هەندێكجار بینیومە مەلا بەختیار بە هەڵەشەیی قسە دەكات، بەڵام كورد گوتەنی ئە مجارە تۆزی بەعە لی باپیركرد".

سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری باس لەسەرکەوتنی مەلا بەختیار دەکات و دەڵێت" علی باپیر دور لەرۆحی رێزگرتن وپێكەوە ژیان زۆر ‌هێرشی تووندی كردە سەر ئاینی مەسیحی و، مێژووی دە سەڵاتی ئەو ئاینە و، عەلمانیەتی گرێدا بەكاردانەوەی ئەو ئاینەوە، لە بیری چوو نە چێتە نێو مێژوو، چونكە حوكمرانیەتی ئیسلامی بەدرێژایی میژووەكەی جگە لەسەردەمی پێغەمبەر نەبێت، ئەوی تری پڕە لە پەڵەی ڕەش، بەڵام كێشەی خەڵكی ئێمە ئەوەیە ئاگادای ئەو میژووە نین، هەروەها وهەوڵیدا بەهێنانەوەی یەك دوو پێناسەی علمانییەت، لەسە ر زاری یەك دوو نووسەری روژئاوای گوایە گوتوویانە علمانیە ت ئیلحادە، هەر بۆئەوەی مەلا بەختیار بترسێنێت و بەخەڵكی بڵێت مەلا بەختیار مولحیدە، چونكە علمانییە".

فەرحان جەوهەر دەڵێت" بەڵام سە ركە وتوو نەبوو، بۆیە مەلا بەختیار فرسەتی ‌هێناو ئە و مێژووەی بەجوانی شیكردەوە، جگە وەبیر‌هێنانەوەی دەسكەوتە كانی مۆدێرنە و هەڵوێستی جیهانی ئیسلامی و حزبە ئیسلامیەكانی عەرەب لە بارە ی كوردەوە، بۆیە ئەمڕۆ مەلا بەختیار زٶر سەركەوتوو بوو".

هەروەها ناوبراو وتی" علی باپیر رەخنەی لە مەلا بەختیار گرت كە بۆچی چوووە قۆڵایی مێژووی دەسەلاتداریەتی ئیسلامی، چونكە نە یتوانی ‌هیچ بەرگریەك بكات، بەڵام مەلا بەختیار بە بەڵگە قسەكانی بیرهێنایەوە كەچۆن ئەو پێیشتر باسی مێژووی كرد، بۆیە من دەستخوشی لە مەلا بەختیار دەكەم".



PM:10:04:10/04/2016