سەرۆکی پەرلەمان ئامادەی دەستلەکارکێشانەوەیە

لەسەر داوای ٦١ پەرلەمانتاری لیستە جیاجیاکان پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی سازدەکات و سەرۆکی پەرلەمانیش ئامادەیە دەست لەکاربکێشێتەوە.

دوێنێ لەکاتی کۆبوونەوەی عەبادی وسەرۆک وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمان، پەرلەمانتاران چوار کاتژمێر چاوەروانی سازدانی کۆبوونەوە بوون، بەڵام دواخرا بۆ پێنج شەممە، ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی ژمارەیەک پەرلەمانتارو ٦١ ئەندام ئیمزایان کۆکردەوە بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و داوای گۆڕینی هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت و سەرۆک کۆمار دەکەن، لیستی دەوڵەتی یاسایش کە گەورەترین لیستە پشتیگری ئەو داوایە دەکات.

ئەمڕۆ سەلیم جەبوری سەرۆکی پەرلەمان رەزامەندی پێشاندا لەسەر کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان و ئێستا ئەو کۆبوونەوەیە سازدەکرێت.
لەلایەکی ترەوە راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان عیماد خەفاجی رایگەیاند" د. سەلیم جەبوری ئامادەیە دەستلەکاربکێشێتەوە ئەگەر پێشنیارەکە بە رێگا دەستوری و یاساییەکاندا بڕوات و دەنگی تەوابهێنێت". 



PM:12:46:13/04/2016