لە بەغدا گۆڕان دژی گۆڕانە

پەرلەمانتارێکی لیستی گۆڕان لە بەغدا لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتاری تردا داوای گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن، کە جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئارامی شێخ محەمەدە گۆڕانە.

ئەمڕۆ لەپەرلەمانی عێراق ١٦١ ئەندام پەرلەمان داوای گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن، لە نێو ئەو ژمارە پەرلەمانتارەدا شەش پەرلەمانتاری کوردی تیایە. لەو شەشە پەرلەمانتار تاڤگە میرزا کە پەرلەمانتاری گۆڕانە لەنێویاندایە.

ئەمڕۆ ١٦١ پەرلەمانتاری عێراق لە لیستەکانی دەوڵەتی یاساو سەدریەکان و عەلاوی، داوای گۆڕینی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەیان بەرزکردەوە، دوای راستەوخۆ داواکاریەکە گۆڕدرا بە گۆڕینی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لەنێو ئەو ١٦١ پەرلەمانتارەدا ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردی تێدا بوو".

بەپێی زانیاریەکانی سپی" ئەو پەرلەمانتارانەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی سەدر و دەوڵەتی یاساو لیستی عەلاویدا بەشداربوون، هەریەک لە شێرکۆ مەنگوری و شوان داودی و رێناس لە یەکێتی و عەرفات کەریم  لە پارتی و عادل نوری لە یەکگرتوو، تافگە ئەحمەد میرزا لە گۆڕان.

سەرۆکایەتی پەرلەمان پێکدێن لە د. سەلیم جەبوری سونەو هومام حەمودی شیعەو ئارام شێخ محەمەدی کە کوردە.  



PM:10:08:13/04/2016