بەرپرسێکی پژاک تیرۆرکردنی ئەو دوو چالاکەی رێکخراوەکەیان لە پێنجوێن بە پەیامێک دەزانێت دژی ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئامەد شاهۆ، ئەندامی دیبلۆماسی و ئەنجومەنی پژاک لە لێدوانێکدا بۆ سپی لەسەر "تیرۆرکردنی" وەستا سەدیقی ساڵیئاوایی و کەمالی شێخ سادە دەڵێت" ئەو تاوانە پلان بۆ دارێژراو بووەو دەستی لەپشتەوەیە".
ئەو بەرپرسەی پژاک کە ئێستا بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) ناسراوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووەو بێ دەنگ نابن لەبکەرانی ئەو تاوانە و ئەو هێزەی لەپشت ئەو رووداوەوەیە" بێ تۆڵەکردنەوە دەرناچێت ".ئەو جەخت لەوەش دەکاتەوە ئەوە قۆناغێکی تازەیەو سیاسەتێکی نوێیە دوژمنانمان لە ئایندەدا پەیڕەوی دەکەن.
سەبارەت بە بکەرانی ئەو تاوانە، ئامەد شاهۆ کەسی تۆمەتبار نەکرد وتی" هێشتا لیکۆڵینەوە بەردەوامەو کەس تۆمەتبار ناکەین، بەڵام لەوانە خۆشنابین کە ئەو تاوانە گەورەیەیان ئەنجام داوە".
هاوکات کۆدار لە بەیانێکدا لەسەر "تیرۆرکردنی" دوو کادیریان لە قەزای پێنجوێن هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو کارە دەکەن. ڕاشیگەیاندووە دەستیان بە لێکۆڵنەوە لە ڕووداوە کردووە و داواشیان لە یەکێتی کردووە دەستی پشتی "تیرۆرکردنی" ئەو دوو هەڤاڵەیان ئاشکرا بکات.
کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) ڕایگەیاند "ڕۆژی ١٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دوو وڵاتپارێز بەناوەکانی وەستا سەدیقی ساڵیئاوایی و کەمالی شێخ سادە، ناسراو بە کەمالە خڕەی پێنجوێن، لە کاتژمێری ٠٦:٠٤ ئێوارە لەلایهن کەسانێکی نەناسراوەوە ڕفێندراون و پاش ماوەیەکی کورت و لە کاتژمێر حەوت بۆ ٧:١٠ خولەکی ئێواره تەرمی سەدیقی ساڵیئاوایی بە کوژراوی لە نزیک دوورڕیانی گوندی نزارە (نزیک چۆمی گەورەی پێنجوێن) دۆزرایەوە کە شوێنی ههشت گولـله دەمانچەی پێوە دیاربووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "کاتژمێر ٣:٠٠ی پاش نیوهڕۆی ١٤ی نیسانی ٢٠١٦ش تهرمی کەمالی شێخ سادە، ههر لهودهوروبهره دۆزرایهوه".
هەڤاڵ کەمال ساڵانێکی زۆر لەناو خەباتدا بووە بۆ گەلەکەی و خزمەتێکی زۆری کردووە بە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر لە دروستبوونی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە تائێستا لەخەباتدایە، بەهۆی خەباتی خۆیەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام دواتر لە ساڵی ١٩٩١و لە دوای ڕاپەڕین دیل بە دیلی پێدەکرێت و ئازاد دەکرێت. هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٧ تیشەوە پەیوەندی کردووە بە پژاکەوە.
ئامەد شاهۆ باس لەوە دەکات"هەڤاڵ کەمال لەسەر خەباتی ئاپۆچێتی هاوکاریکردنی پارچەکانیتر، چەندین جار لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە هەرەشەی لێکراوە، هەر بەو هۆیەوە چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیەوە دەستگیرکراوە و ئەشکەنجە دراوە، بۆیە داوا لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەت یەکێتی کە دەسەڵاتی یەکەمە لە ناوچەکەدا دەکەین، کە دەستی پشت شەهیدکردنی ئەو دوو هەڤاڵە ئاشکرابکەن".
ئهنجوومهنی پارتی ژیانی ئازادیش کوردستان (پژاک) ڕایگەیاندووە "پێویستە سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدوا داچوونی ورد و بەپەلە بۆ ئەو ڕووداوە بکات".
کەمال شێخ سادە (کهماله خڕه) لهساڵی ٢٠١٣ لهسهر لیستی پارتی چارهسهری دیموکراتی کوردستان کاندیدبوو بۆ پهرلهمانی ههرێمی کوردستان.
بەپێی سەرچاوە میدیاییەکان، کەمالە خڕە ساڵی ڕابردوو لەلایەن کەسانی سەر بە ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بریندار کراوە و پێشتریش چەندجار لەلایەن کەسانی سەر بە حکومەتی ئێرانەوە هەڕەشەی "کوشتن و فڕاندنی" لێکراوە.
لە ساڵانی ١٩٩٠ تاوەکو سەرەتای ٢٠٠٠ نزیکەی ٣٠٠ کەس لە کادیرانی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستاندا "تیرۆرکراون".
پژاک ساڵی ٢٠٠٤ وەک باڵێکی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان راگەیاند، لەساڵی ٢٠١٤ لە قەندیل پژاک بوو بە کۆدار ( کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕژهەڵاتی کوردستان) باڵە سەربازیەکەشی بە (باڵی سەربازیی کۆدار ناوی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)یە ناسێنرا.
ساڵی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی نێوان یەرەکە و هێزەکانی ئێرانەوە نزیکەی ١٠٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و هەشت گەریلای شەهید بوون.