پەرلەمانتارە ژنەکەی گۆڕان بۆ بارزانی: شەرعیەت بگەرێنەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان با واژووەکەم بکشێنمەوە لە ١٧٤ پەرلەمنتارەکە

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان کە ئیمزای بۆ گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد، داوا لە بارزانی دەکات شەرعیەت بگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان تا ئەویش واژووەکە بکشێنێتەوە لەریزی ئەو ١٧٤ پەرلەمانەی عێراق و بێتەوە ریزی پەرلەمانتارە کوردەکان.
 
د. تاڤگە ئەحمەد میرزا پەرلەمانتاری گۆڕان کە دوێنی دژی سەرۆکایەتی ئێستای پەرلەمان بە نوێنەرەکەی حیزبەکەشیەوە ، ئارام شێخ محەمەد بڕیاری دا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نوسێنێکدا بەناوی ( پەیامێک لە د.تاڤگە پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ مەسعود مستەفا بارزانی و دەڵێت" سڵاو ئیحترام..کاتێک لایەلایە پێ دەزانیت دە باش بخەوە ئەزبەنی!".

لە بڕگەیەکی نووسیەنەکەیدا وتوویەتی" ئامادەم واژۆکەم بسڕمەوەو پۆزش بهێنمەوە بۆ یەکڕیزی ماڵی کوردو سەری بەرزم لەبەرپێی دایکێکی شەهیدو ئەنفالکراوان و کیمیابارانی کوردستان نەوی بکەم و ببمە خۆڵی ژێر پێی پێشمەرگەیەکی قارەمانی کوردستان بەمەرجێک: جەنابتان بەقەدەر پەیام و ڕێنوێی و ڕێنماییانەی کە بۆ ئێمە ناردووە فەرموو ئیعازبە بەگەڕانەوەی شەرعیەت بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەست بەکاربونی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرە نیشتمان پەروەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان".

دەقی نووسینەکەی پەرلەمانتارەکەی گۆڕان..

پەیامێک لە (د.تاڤگە)پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ (مەسعود مستەفا بارزانی)!!...
سڵاو ئیحترام...(کاتێک لایەلایە پێ دەزانیت دە باش بخەوە ئەزبەنی)!!....
سەیدا بارزانی...جەنابتان وێڕای ئەوەی شەرعیەتتان لە ١٩ی ئابی ٢٠١٥ لە دەستداوەو ئینقلابی سپیت بەسەر پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کردووەو سەرۆکی پەرلەمان ڕێزدار (دکتۆر یوسف) و حەقیبەی وەزاری بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمانێکی حیزبی تاکڕەو ئاودیوی دێگەڵە کردووەو کوردستان مەشلول کردووە و ژیان تیایدا پڕە لە نەهامەتی و کەسەرو فەوزا!....
بەپێی ئەو ڕێنماییانەی کە لە دەزگای ڕووداوی برازاکەتەوە کردوتە بەڕاسپاردە بۆ نوێنەرانی کورد لە بەغداو کاربەدەستانی حوکمەت پشکی کورد(داواکاری یەک ڕیزی و دەنگ نەدانە بە کارکەنارکردنی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەو کۆمەڵێک خاڵی تر!....(هاوپێچ پەیامەکە چوارخاڵە)!...
زۆر باشە ئەزبەنی بەندە یەکێکم لەوانەی کە دژی گەندەڵکارانم لە هەرێمی کوردستان و حوکمەتی فیدراڵی و پرۆگرامی بزوتنەوەکەم کە تایبەتە بە (چاکسازیی ڕیشەیی و نەهێشتنی بەش بەشینەو تەوافوقاتی حیزبی...) پەیمان بێت واژۆکەم بسڕمەوەو پۆزش بهێنمەوە بۆ یەکڕیزی ماڵی کوردو سەری بەرزم لەبەرپێی دایکێکی شەهیدو ئەنفالکراوان و کیمیابارانی کوردستان نەوی بکەم و ببمە خۆڵی ژێر پێی پێشمەرگەیەکی قارەمانی کوردستان بەمەرجێک:
جەنابتان بەقەدەر پەیام و ڕێنوێی و ڕێنماییانەی کە بۆ ئێمە ناردووە فەرموو ئیعازبە بەگەڕانەوەی شەرعیەت بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەست بەکاربونی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرە نیشتمان پەروەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پێناو هێورکردنەوەی ڕای گشتی و ئەو یەکڕیزیەی ماڵی کورد کە بەخاڵ بۆ نوسیوین!..
بەپێچەوانەوە ...ئەم پەیامەش تەنها بۆ ئیستهلاکی مەحەلی و موزایەدەی هەڵبژاردن و سیاسیەو پەردەپۆشکردنی دەسەڵاتی ناشەرعی و مانەوەیە لەسەر کورسی حوکمڕانی ستەمکار لە هەرێمی کوردستان و ئیحتیکارکردنی پۆستی وەزاری و پەرلەمانیە لە دەسەڵاتی فیدراڵ!!.......
وەک کورد دەڵێت((کاتێک لایەلایە پێ دەزانیت دە باش بخەوە ئەزبەنی)!!....
دکتۆرە تاڤگە ئەحمەد میرزا
بەغداد
١٥ی نیسانی ٢٠١٦




PM:04:12:15/04/2016