سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان نەتونرا رێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆ زامن بکەن.
خەسرەو گۆران لە چاوپێکەوتنێکی شەوی رابردووی لەگەڵ کەناڵی رووداو رایگەیاند" سازنەدانی کۆبوونەوەی بەیانی هۆکەی ئەمنییە"، هاوکات ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەو فراکسیۆنانەی لەگەڵ مانەوەی دەستەی سەرۆکایەتی سەلیم جەبورین، نەتوانرا زامنی رێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی سبەینێ بکەن.
ههر ئهو هۆکارهشه که بووه هۆی ئهوهی سهرۆکایهتی پهرلهمانی جهبوری کۆبوونهوهی بهیانی دوا بخهن.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بەشداری شیعە لە کۆبوونەوەکەدا زیاتر کەسانی دووەمی فراکسیۆنەکان بوون نەک کەسانی یەکەم کە سەرۆکی فراکسیۆنەکانن.