سندی یەكێكە لە جۆری مزرەمەنییە بڵاوەكانی جیهان و بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوانەش كە لەسەری ئەنجامدراوە دەركەوتووە چەندین سودی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە.
پسپۆڕەكان بۆیان دەركەوتووە سندی دەوڵەمەندە بە چەند جۆرێكی كانزا و ڤیتامین و ڕێگری دەكات لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەكرە، ئەمەش بەهۆی بونی چەندین ماددەی دژە ئۆكسید لە پێكهاتەكەیدا، ئەمە جگە لەوەی ماددە تاڵەكەی پێكهاتەكەی دەبێتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی شەكر لای ئەو كەسلانەی بەدەست نەخۆشی شەكرەوە دەناڵێنن.
ئەو جۆرە مزرەمەنییە بۆرییەكانی خوێن لە چەوری زیان بەخش پاكدەكاتەوە، ئەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە كەمدەبێتەوە.