هه‌رچه‌نده له دوێنی ئێواره‌وه هه‌ردوو لایه‌نی کورد‌و شیعه رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئاگر به‌ست، به‌ڵام پێشێلکاری درێژه‌ی هه‌یه و شه‌وی رابردوو گه‌نجێک کوژراو پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆش حه‌شدی شه‌عبی ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسی رفاند.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی خورماتوو محه‌مه‌د فایه‌ق رایگه‌یاند" ئێواره‌ی دوێنی له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی خوورماتوو ته‌قه‌له دووگه‌نج كرا ، و یه‌كێكیان به‌سه‌ختی برینداربوو" .
ناوبراو وتیشی" به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ئه‌و گه‌نجه که ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و ناوی ( پشتیوان عه‌زیز) شه‌هیدبوو".
ژماره‌ی قوربانییه‌کانی لایه‌نی کوردی له‌م شه‌ڕه نوێیه‌ی خورماتوودا گه‌یشته 7 شه‌هید، تا ئێستا به‌فه‌رمی نازانرێت حه‌شدی شیعه‌و هاوڵاتیانی تورکمان چه‌ندیان لێکوژراوه، هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی کوردی باس له 28 کوژراو ده‌که‌ن.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی ئۆتۆمبیلیکی پۆلیسیان له‌به‌رده‌م بنکه‌ی پۆلیسدا رفاند که شۆفێره‌که‌ی کورده.
هاوکات وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یاندنیکی بڵاوکرده‌وه‌و داوا ده‌کات حه‌شدی شه‌عبی هێزه‌کانیان به‌رنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که‌و چیتر نه‌بنه هۆکاری تێکدانی باری ئه‌منی شاره‌که.