وێنە...ماریا هەورامی و شوان عەتوف بەم شێوەیە دەركەوتن

كچە گۆرانیبێژی كورد ماریا هەورامی وێنەی خۆی شوان عەتوف بڵاودەكاتەوە.

ماریا هەورامی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، وێنەیەكی خۆی ئەكتەری ناسراو شوان عەتوف بڵاودەكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو گۆرانبێژە چوبووە بینین دواین كاری شانۆی عەتوف.

ماریا لە پەیامێكیدا دەستخۆشی لەو ئەكتەرە كردووە، دوای لە سەرجەم ئەو كەسانەش كردووە كە نەچونەتە بینینی شانۆگەرییەكە لە ڕۆژانی داهاتوودا بینەری بن، دڵخۆشی خۆشی بە بونی هونەرمەندێكی وەك شوان عەتوف دەربڕیوە.

شانۆی تەپڵ و بەرد نوێترین كاری شوان عەتوفە كە لە نواندن و دەرهێنانی خۆیەتی و ماوەی دوو هەفتەیە لە هۆڵی كۆمەڵەی هونەرەجوانەكانی سلێمانی نمایش دەكرێت.



PM:02:40:30/04/2016