لەرۆژی جیهانی ئازادیی رۆژنامەنوسی میترۆ داوای ئازادیی رۆژنامەنوسان دەكات

لە رۆژی جیهانی ئازادی كاری میدیا ورۆژنامەنوسی ، سەنتەری میترۆ بۆداكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان، لەشاری هەولێرلە لە ژێرناونیشانی (رەوشی ئازادی كاری رۆژنامەوانی ئەمرۆمان و روانینمان بۆ داهاتوو) رێوورسم ودێبەیتێكی لەوبارەیەوە رێكخست ،
 بە ئامادەبونی سەر قونسڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر مەتیوس میتمان وژمارەیەك لە پرلەمانتاران و میدیكارانو  وتەبێژی حكومەتی هەرێم ورۆژنامەنوسان ومامۆستایانی زانكۆ .

رحمان غریب رێكخەری سەنتەری میترۆ لە سەرتادا وتارێكی پێشكەشكرد كە لە بە شێكیدا تیایدا هاتبو ، لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنوسیدا لێرەوە سەری رێز بۆ قوربانیانی نوسین و رادەربڕین شەهیدان سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان، كاوە گەرمیانی و مامۆستا عبدالستارو سەرجەم شەهیدانی بزوتنەوەی رۆژنامەنوسی دادەنوێنین. كە دەكرا كەیسەكانیان بگاتە دەرەنجامی قایلكەر گەر دیاردەی دەربازبوون لەسزا لە هەرێمی كوردستان كۆتایی پێ هێنرایە. خۆشحاڵین وەك سەنتەری میترۆ، ئەمڕۆ لێرەین لە پایتەختی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم مەراسیمە رێك دەخەیەن .. لە قۆناغێكی مێژویداین كە كوردستان خاوەنی سەدان كەناڵی راگەیاندنە وكار دەكەن. كوردستان خاوەنی دوو یاسای گرنگە لەم بوارەدا ( یاساكانی كاری رۆژنامەنوسی و یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری. بەڵام گرفتی جدیشمان هەیە.. ئەم مەراسیمە لە بارودۆخیكدا رێكدەخەین كە ژینگەی كار رۆژنامەنوسی بەگشتی و تایبەتیش بۆ رۆژنامە و میدیای ئازاد، لەبار نییە. لەبارنییە .. چونكە هەر ناوچەیەك لەكوردستان یاسایەكی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ پەكخستنی ئەم دەستكەوتانەی پێشتر قسەمان لەسەر كردوون. دەسەڵاتی هەر ناوچەیەك بە پێی روانینی خۆی نەك یاسای رێگە پێدراو دەیەوێ زانیاری بۆ خەڵك بگوزرێتەوە. لە ناوچەیك ریكۆردو كامێراو زومی میدیاكارانی KNN قەدەغەیە. لەوی تر بەدار‌و ئەوی تر بەفیشەك، یاسایەك بەهەڕەشەو دەستگیركردن و یاسایەك بەدەربەدەركردن رۆژنامەنوس و داخستنی كەناڵ بەركار دەبێت ....ئەوەی وون و بێ‌ ناو دەمێنێتەوە ...ئەو یاسایانەن كە نوێنەران و هەڵبژێردراوانی گەلی كورد لەناو پەرلەمانی كوردستان دەنگیان لەسەر داون.

دواتر سەر قونسڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر لە وتیەكدا وتی ئازادی كاری میدیا وسەڵامەتی گیانی رۆژنامەنوسان لای ئێمە جێگای بایەخە ، ئێمە لە رێگای راپۆرتی سەنتەری میترۆ ئاگەداری ئەو پێشێڵكارایانەیكە بەپێ‌ راپۆرتی میترۆ لەساڵی (2015)دا 173پێشێلكاری لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە . ئەمرۆ میدیالە دونیادا رۆلێكی ئێجگار گەورە دەبینێـت لە نیشاندانی دەستدرێژییەكانی حكومەت .
فەرحان جەهەر سەرۆكی لێژنەی رۆشنبیری  وراگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان وتارێكی پێشكەشكرد لە بەشێكی وتارەكەیدا نارازای بو لە دۆخ وئازادی كاری رۆژنامەوانی و ئەو پێشێڵكاراینەی ئەمجامدراوە ،لەبەرامبەردا وتی ئێمە پێویستمان بە سەنتەری میترۆیە لەمرۆ و لە لەوژینگەیەی رۆژنامەنوسان كاتری تیادەكەن . تائكیدیشی كردەوە لە زەرورەتی جێبەجێكردنی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری . 

سفین دزیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمیش لە وتەیەكدا نارەزایی خۆی نیشاندا لە بەرامبەر ئەو پێشێلكارایانەی میترۆ لە راپۆرتەكانی ئاماژەی پێدەكات ، بەڵام كەمتەرخەمییەكانی خۆیانی وەك حكومەت نەشاردەوە لە جێبەجێ نەكردنی یا سای مافی بەدەستهێنانی زانیاری . دەزیی لە بەشێكی تری وتارەكەیدا لە بارەی میترۆە  كە ئاماژەی بە داخستنی كەنالی knnكردبو وتی ئەوەی ئەو كەناڵەی  داخستوە پارتی دیموكرات نیە بەڵكو حكومەت بەو كارە هەڵساوە  ،دواتر هەرخۆی وتی كەی داخراوە ئەی ئەوەنیە مایكی knn لێرەیە ؟ 
لە درێژەی رێوو رسمكەی سەنتەری میترۆ كە بە پاڵپشتی  رێكخراوی میدیای نێودەوڵەتی ims رێكی خستبوو ، دیبەتێك لە ژێرناونیشانی (رەوشی ئازادی كاری رۆژنامەوانی ئەمرۆمان و دیدگاكان بۆكاری داهاتوو ) بۆ هەریەكەلە بەرێزان زیا بترۆس سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و هۆگرچەتۆ مافناس وچالاكوان وحامید محمد رۆژنامەنوس رێكخست .

دوای 23ساڵ لە دیاریكردنی رۆژێك لە لایەن رێكخراوی نەتەوە  یەكگرتوە كانەوە لە 3-5 ساڵی 1993 دوای تەبەنیكردنی لە كۆنگرەی یونسكۆ لەساڵی 1991رۆژێك بەناوی رۆژی  جیهانی ئازادی رۆژنامەنوسی دیاریكرا . لەسەرئاستی جیهان .

لە كاتێكە ئەمرۆ لەسەر ئاستی دونیا یادی رۆژی ئازادی رۆژنامەنوسی   دەكرێتەوە لە ژێرناونیشانی ئازادی رۆژنامەنوسی لە ساڵی 2016 دا بە تیشك خستنە سەر پەیوەندی نێوان ئازادی راگەیاندن وپەرەپێدانی بەردەوام  .هاوكات  میترۆ لەو رۆژەدا داوای جێبەجێكردنی یاسی كاری رۆژنامەنوسی ویاسای مافی بەدەسهێنانی زانیاری و سزادانی تۆمەتبارانی كەیسەكانی رۆژنامەنوسان دەكات .






PM:08:41:03/05/2016