پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی سەربازی پارتی تایەرە سوور دەستی لە حیزبەکەی کێشایەوە.
لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک تاهیر عەلی ناسراو بە (تاهیرە سوور) کادیر و پێشمەرگەی دێرینی پارتی کە حەوتجار لە شەڕی ناوخۆدا بریندار بووە، رایدەگەیەنێت واز لە پارتی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە لە سلێمانی دادەنیشێت.
تاهیر عەلی لەو نووسراوە کە بەناونیشانی "نوسراوی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌م بۆ دواجار"، دەڵێت" ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌و دوا بریارم راده‌گه‌یه‌نم له ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مه بۆ مجامه‌له و لێپرسینه‌وه و بانگهێشت كردنم نیه لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه".
ئەو کادیرە سەربازییەی ناسراوەی ناوچەکانی سلێمانی پارتی دەڵێت" له سالی (2005) بۆ (2010) وه له (2011) بۆ (2016) به بێ هیچ هۆیه‌ك له ماله‌وه فرێ دراوم كه ئه‌كاته (10 سال ) دیاره تاوانێكی زۆر گه‌وره‌م كردوه ئاماده‌م بۆ هه‌موو دادگای كردنێك له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی دراوه‌ته پالم وه دوای ئه‌و هه‌موو ماندوو بوون و پێشمه‌رگایه‌تیه ئه‌چمه‌وه بۆ شاری سلێمانی له ژێر سێبه‌ری ( یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ) وه‌كو هاولاتیه‌كی ئه‌م كوردستانه ژیان له جێگای خۆم به‌سه‌ر ده‌به‌م ئه‌گه‌ر یه‌كێتی رازی بێت كه لهسێبهریانا بین چونكه هه‌موو ژیانی خۆم له شه‌ری ناوخۆیا به‌سه‌ر بردووه حه‌وت جار بریندار بووم سێ جاریان له شه‌ری ناوخۆدا بووه".
هەروەها ناوبراو دەڵێت" حه‌فته‌ی داهاتوو پاسه‌وان و سه‌یاره‌كان ئه‌گه‌رێنمه‌وه له‌گه‌ل كۆتای هێنان به موچه‌و راژه‌م به یه‌كجاری وه ئاماده‌م ئه‌و زولم و سته‌مه كه له‌من كراوه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هه‌موو راستیه‌كان بخه‌مه پێش چاوی بینه‌ران ئه‌و كاته ده‌ر ئه‌كه‌وێت ماوه‌ی ئه‌و 10 ساله چه‌ند ئیهانه كراوم وه خۆم ئه‌كه‌م به سوته‌مه‌نی له پێناوی ده‌یان كادیر‌و پێشمه‌رگه شۆرش گێرو ماندووهكان كه به‌شێكیان له لایه‌ن كوتله‌كانی ناو پارتیه‌وه ئیهمال كراون ،بۆ دواجار مال ئاوا له‌و خه‌لكانه‌ی حورمه‌تیان لێ گرتووم" .