"پەکەکە کۆپتەرێکی تورکیا دەخاتە خوارەوە"
شەڕ بەقورسی بەردەوامە

گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە ناوچەی چەلێ لە باکوری کوردستان کۆپتەرێکی سووپای تورکیایان خستۆتە خوارەوە، لە کاتێکدا تورکیا دەڵێت" بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکیەوە کەوتۆتە خوارەوە".

وا بڕیارە ئەمڕۆ پەکەکە لەسەر شەڕی جولەمێرگ و خستنە خوارەوەی ئەو کۆپتەرە کە جۆری کوبرایەو هەردوو سەرنشینکەی کوژراون، راگەیاندنێک بڵاوبکاتەوە.

لەو دەڤەرە لەشەڕی نێوان پەکەکەو سووپای تورکیاش شەش سەرباز کوژران و شەشی تریش برینداربوون.

لەلایەکی ترەوە لە ناوچەی نوسێبین لە ماردین سێ تەقینەوە دژی هێزەکانی سووپای تورکیا ئەنجامدرا.

هەروەها ١٢ ی شەوی رابردووش لەشاری ئامەد تەقەینەوەیەکی گەورە روویدا.



AM:11:26:13/05/2016