كه‌سوكاری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی 1997ی هه‌ولێر داوا ده‌كه‌ن تاوانباران سزا بدرێن
كه‌سوكاری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ساڵی 1997 ی شاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ڕێك ده‌خه‌ن و داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنبوانیان ده‌كه‌ن.
له یادی 19 ساڵه‌ی بێسه‌روشوێنكردن و شه‌هیدكردنی 83 ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی كرێكارانی كوردستان له شاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ كه‌سوكاره‌كانیان له به‌رده‌م نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان گردبوونه‌وه‌و له یاداشتێكدا ڕایانگه‌یاند، تا ئێستا چه‌ندین جار یاداشتیان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان, به‌ڵام وه‌ڵامیان ده‌ست نه‌كه‌وتوه.
له به‌شێكی یاداشته‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌بریی ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكرێت بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و په‌لامار بوونه‌ته‌وه.
داواش ده‌كه‌ن تاوانباران سزا بدرێن و چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنان ئاشكرا بكرێن و كوژراوانی ڕووداوه‌كه‌ش وه‌ك شه‌هید تۆمار بكرێن.
PM:05:39:16/05/2016