مەحمود سەنگاوی لەسەر رێكەوتنەكەی یەكێتی‌و گۆڕان روونكردنەوە دەدات

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر ڕێككەوتننامەكەی یەكێتی‌و گۆڕان دەردەبڕێ‌و بەهەنگاوێكی سەرەتایی بەرەو یەكگرتنەوەی هەردوو حزب ناوی دەبات.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە روونكردنەوەیەكدا پیرۆزبایی كردن لە ئەندام‌و لایەنگرانی ئەو دوو حزبە دەكات‌و، دەڵێت"ئەم ڕێكەوتنە بەرهەمی پێگەیشتنی بیرێكی خەمخۆرانەیە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد و كوردستان و چارەسەركردنی كێشە چەقبەستووەكانی واقیعی ئێستای كوردستان و چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسییە لەهەرێمەكەماندا".

مەحمود سەنگاوی سەرباری هیواخواستن بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم مادەو خاڵەكانی رێككەوتنەكە دەشڵێت"ئەم رێكەوتنە نوێیە هەنگاوێكی سەرەتاییە بۆ زیاترو زیاتر لێكنزیكبوونەوەی هەردوولا تاقۆناغی یەكگرتنەوە".



PM:09:08:18/05/2016