رۆژێك پشووی فەرمی راگەیەنرا

ئەنجومەنی پارێزگای زیقار بە بۆنەی ڕۆژی بەراتەوە دووشەممەی داهاتووی کرد بە پشووی.

ئەمڕۆ حەسن وائیلی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند کە بەبۆنەی ڕۆژی شەعبانییە (بەرات) دووشەممەی هەفتەی ئایندە پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دەزگاکان لەو پارێزگایە.

سەبارەت بە ئەگەری پشووی ئەو رۆژە لە هەرێم سەلام کەریم، ڕاوێژکاری وەزارەتی ئەوقاف بە  ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "٢٢ی ئایار بەراتە و ئەو ڕۆژە دیاریکراوە و بە گوێرەی ئاینیش خەڵک لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو دەبن و هیچ پشوویەکیش بە بۆنەی ئەو یادەوە هاوشێوەی هەندێک پارێزگای عێراق نییە".



PM:09:36:18/05/2016