په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو رۆژئاوا له په‌ره‌سه‌ندندایه، له دوا سه‌ردانی نوێنه‌ری ئۆباما بۆ شاری کوبانێ له‌گه‌ڵ ساڵح موسیلم کۆده‌بێته‌وه.
میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویان کرده‌وه دوێنی له‌کاتی سه‌ردانی برێد ماکگۆرگ نوێنه‌ری ئۆباما بۆ شه‌ڕی داعش بۆ رۆژئاوا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکی په‌یه‌ده ساڵح موسلیم کۆبۆته‌وه.
سه‌ردانه‌که‌ی نوێنه‌ری ئۆباما بۆ شه‌ڕی داعش بۆ شاری کوبانی وه‌ک ئه‌و میدیایانه بڵاویان کرده‌وه بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه توانای هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌و هێزه‌کانی سووریای دیموکراتییه له خۆ ئاماده‌کردنیاندا بۆ شه‌ڕی رزگارکردنی شاری ره‌قه پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش.
ئه‌مه دووه‌مجاره له‌شه‌ری داعشه‌وه ماکگۆرگ سه‌ردانی رۆژئاوا ده‌کات.