ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ناڕاستەوخۆ کادیری پێشکەوتووی پارتی سەرۆ قادر بە هەرزەکار ناوزەد دەکات.
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) کە ئێستا لەدەرەوەی وڵاتە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکە لە پۆستێکدا داوا لە بارزانی دەکات بە قسەی هەرزەکارەکانی چوادەوری نەکات و یەکگرتوویی خەڵکی کوردستان بپارێزێت و دەڵێت" " ئومێدیش ده‌كه‌م به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی كه دوێنێ گوێم له به‌یاننامه‌كان بوو و گوێم له قسه‌كانی سه‌رۆ قادر بوو كه بۆنی توند‌و تیژی لێ ده‌هات, داوا له مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌م ئه‌و بێت وه‌كو كه‌سێ كه ته‌مه‌نێكی دورودرێژی سه‌رف كردوه بێت كوێخایه‌تی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ی كورد بكات له‌به‌ره ئه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه له قازانجی دوژمنانه".
سەنگاوی کە رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان بە یەکگرتنەوە ناوزەد دەکات دەڵێت" ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ گۆڕان یه‌كبگرینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ببین به هێزێكی گه‌وره و بچین له‌گه‌ڵ پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر مفاوه‌زات بكه‌ین".
ناوبراو ئومێد ده‌كات بارزانی به فیكری باش خۆی بیر بكاته‌وه "نه‌ك بیر‌و بۆچوونی هه‌رزه‌كارانه كه له‌ملاو ئه‌ولاوه بۆی ته‌رح ده‌كه‌ن و پێیانوایه یه‌كگرتنه‌وه بۆ دژایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه".