بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی رەسافە لە بەغدا رایگەیاند" ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکەی دوێنی بەغداد برینداربوون گەیشتە ٥٠٠ کەس، کە بەشی هەرەزۆریان هاوڵاتین و ژمارەیەکی کەمیان هیزە ئەمنییەکانن".
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی رەسافە ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە کەس لە ئەنجامی رووداوەکانی دوێنێ کوژرابن و ژمارەی زۆری بریندارەکان حاڵەتی شکان و تەنەگەنەفەسی بووە.
بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیە عەبدولەغەنی سەعدون بە میدیاکانی راگەیاندووە" لە نەخۆشخانەکەیان داودەرمان و خوێنی تەواو هەیە بۆ چارەسەری بریندارەکان".
ئەو زانیاریانە پێچەوانەی زانیاریەکانی وەزارەتی ناوخۆیە کە ئاماژەی بۆ ئەوەدەکرد لەئەنجامی چوونە نێو ناوچەی سەوزو دروستبوونی پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان ٨١ کەس برینداربوون.