مەلا بەختیار لەسەر بیری نەتەوەیی حاجی قادری کۆیی هەڵسەنگاندن بۆ ڕای مەسعود محەمەدو رای تاڵەبانی دەکات.
لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی یادی دوو سەد ساڵی لەدایكبوونی حاجی قادری كۆیی کە بەیانی ئەمڕۆ لە زانکۆی کۆیە سازکرا مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری وتارێکی پێشکەش کردو لە وتارەدا لەسەر پرسی نەتەوەیی و هۆشیاری سیاسی پەنجاکانی سەدەی رابردوو وتی" ئەو دەوڵەتانەی لەمێژودا دامەزراون، بۆتە مایەی گفتوگۆیەكی گەورە لەنێوان چەپەكانی كوردو یەكێك لەبیرمەندە گەورەكانی كوردیش كە مەسعود محەمەدە كە ئێمەو مانان پێچەوانەی ئەو بیرمان دەكردەوە، تەنانەت جەنابی مام جەلالیش، پێچەوانەی ئەو بیری كردۆتەوەو یەكەمین كەسیشە لەكورددا، كە یەكەمین لێكۆڵینەوەی بەناوی لە(دیفاع عن حاج قادر كویی)، لەبەرامبەر مەسعود محەمەد نوسیوە. كە ئەوكاتە مەسعود محەمەد بەرگری لەدەرەبەگایەتیو میرنشینەكان كردووە.
مەلا بەختیار لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" مام جەلال، هەم بەرگری لێكردووەو هەم لەدیدێكی چەپەوە توێژنەوەكەی نوسیوە، مێژووش سەلماندی كە رەخنەكانی مەسعود محەمەدو قسەكانی ئەو لەبەرامبەر چەپ ناڕاست دەرچوون. چونكە ناتوانی مێژوو بەئارەزووی خۆت بپێوی. بەڵكو دەبێ مێژوو بیبەیتەوە زەمانو زەمینەی خۆی، چونكە فەلسەفەی دیالێكتیكیش وامان پێدەڵێت، تا لێكی بدەینەوە لەو سەردەمەدا كامە راستەو كامە هەڵەیە".