وەزارەتی دارایی ڕونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنی موچە بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانبەران لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕونکردنەوەیەکی لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتەکە بڵاودەكاتەوە:
ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئاگاداری سه‌رجه‌م مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه هیچ هۆكارێكی سیاسی له پشت دوا كه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نیه، به‌ڵكو له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه، پشت به‌و بڕه پارانه ده‌به‌ستین كه له فرۆشتنی (نه‌وت)ـه‌وه به قۆناغ به‌ده‌ستمان ده‌گات.
ڕوونیشی ده‌كه‌ینه‌وه به‌رنامه‌ڕێژی له وه‌زاره‌تمان ده‌كرێت، بۆ دابه‌ش كرنی مووچه، كه ده‌بێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به ده‌ست وه‌زاره‌تمان ده‌گات، هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی بڕی پاره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پێدانی مووچه‌كانیان، هه‌ر بۆیه بۆ ڕای گشتی و دڵنیاكردنه‌وه مووچه خۆران، ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له ماڵپه‌ر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه له بوونی هۆكاری سیاسی، ڕه‌تیشی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م هه‌واڵانه چه‌واشه‌كاریه و دووره له ڕاستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نیه.
PM:04:31:25/05/2016