عەبدولەتیف سەلەفی لەسەر دوورخستنەوەی لە وتاربێژی هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد

د. عەبدولەتیف سەلەفی لەسەر دوورخستنەوەی لە وتاربێژی هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کردو دەڵێت" من بێ ئەوەی هیچ ئاژاوەیەك دروست بكەم، رازیم بە قەزاو قەدەری خوای گەورە".

دوێنی ئەوقافی سلێمانی بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ د. عەبولەتیف سەلەفی دەکرد لە وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت، ناوبراو لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت"  رازی نیم هیچ كەسێك كە خۆی بە شوێنكەوتەی سەلەف بزانێت زمانی زبرو قسەی ناشرین بنووسێت و دەرببرێت. "

لەمانگی رابردووە کێشەی د. عەبدولەتیف سەلەفی و کچەخوێندکارێکی خۆی کە ژنی کوڕێکی گەنج بوو، بەشێوەیەکی بەرفراوان لەمیدیاکان بڵاوکرایەوە، سەرەتا ناوبراو حاشای لەو پەیوەندیە کرد، بەڵام دواتر ژیانی هاوسەری لەگەڵدا پێکهێنا. وەزارەتی خوێندنی باڵا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر دروستکرد و بڕیار دەستکشانەوەیان لەسەر دەرکرد، تا لێکۆڵینەوە تەواودەبێت، هاوکات ئەوقافی سلێمانیش بڕیاری دوورخستنەوەی لە وتاربێژی مزگەوتی بەهەشت بۆ دەرکرد.



AM:08:34:26/05/2016