شەش مانگە هێندەی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزنەبۆتەوە
ئەمڕۆ ٥/٢٦ نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزبووەو ٥٠ $ دۆلاری تێپەڕاند.
ئاژانسەکان بلآویان کردەوە ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بەرزبوەوە بۆ ٥٠$ دۆلار ١٠ سەنت.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس بەرزبوەوە بۆ ٤٩$ دۆلار و ٨٨ سەنت.
دوێنی ٥/٢٥ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٩$ دۆلارو ٣٢ سەنت، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتیش خاوی تەکساسیش بە ٤٩ $ دۆلارو ٤٢ سەنت بوو.
AM:10:00:26/05/2016