حکومەت ترسی لە خۆپیشاندانەکەی سبەینێ هەیە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" پاراستنی باری ئەمنی شاری بەغدادیان بە وەزارەتی ناوخۆ سپاردووە، چونکە سووپا سەرقاڵی شەڕی داعشە".

لەو بەیانەی نووسینگەی عەبادی دەریکردووە ئەوەش ئاشکرا دەکات دەستەو گرووپ لەنێو خۆپیشاندانەکەدا هەیە دەیانەوێت بارودۆخەکە بەتەواوی تێکبدەن.

بەپێی بەیانەکە حەیدەر عەبادی فەرمانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەرکردووە کە ماڵو موڵكی خەڵکی و دەوڵەت بپارێزن، هاوکات لە رێگای زانیاری هەواڵگریەوە زانیاری ئەوەیان پێگەیووە کە دەستەو گرووپ هەن دەیانەوێت پشێوی گەورە دروستبکەن و، دەبێت هێزە ئەمنیەکان سنوریان بۆ دابنێن.

عەبادی رۆژی ٥/٢٦ داوای لە خۆپیشاندەران کرد خۆپیشاندانەکەیان دوابخەن، بەڵام خۆپیشاندەران وەڵامیان ئەرێنی نەبوو.



AM:01:06:27/05/2016