محەمەد فەرج وەسفی رێکخستنەکانی بادینان دەکات
دژی رێگرتنە لەسەرۆکی پەرلەمان

ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لە وتاری کۆنگرەی حیزبەکەیدا وەسفی رێکخستنەکانی یەکگرتوو لە دهۆک دەکات و هاوکات هەڵوێستی خۆی دووپات دەکاتەوە دژی رێگرتن لەسەرۆکی پەرلەمان.

محەمەد فەرج لە وتاری کردنەوەی کۆنگرەدا وتی " یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نەبۆتەبەشێك لە هۆكار و مایەی دابەشبون و پەرتبوونی ناوخۆی هەرێمی كوردستان".

سەبارەت بە پرسی سەۆکایەتی هەرێمی، ناوبراو وتی"  هەرچۆنێك بێت لەگەڵ ئەو لێكدانەوە نابەجێ و هەڵمەتە بێویژدانانەی كرایە سەرمان بەڵام سەرەنجام دروستی لێكدانەوە و شرۆڤە و پێش بینیەكانی عەقڵی سیاسی قیادەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هەموان دەركەوت لە 12ی ئۆكتۆبەر بەشێوەیەكی دور لەیاسا لە هەولێرەوە بریاری رێگرتن لە هاتنی سەرۆكی پەرلەمان و ناردنەوەی وەزیرەكانی گۆران كارێكی چاوەروان نەكراو ونایاسایی بوو كە ئێمە لەیەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دژی ئەو بارو دۆخەین كە بووە هۆی پكخستنی پەرلەمان و حكومەت ئەمەش كاریگەری لەسەر سومعەی هەرێم بەسەلبی دروست كردووە كە بەداخەوە ئەو دۆخە خراپە هەتا ئێستا درێژەی هەیە و دابڕانەكانی قوڵتر كردۆتەوە و نیگەرانیەكانی جەماوەری زیاتر كردوە" .

لەدرێژەی وتارەکەیدا ئەمینداری یەکگرتوو دەڵێت" تەهمیشكردن و اقصاكردنی هیچ لایەكمان قبوڵ نەكرد و حكومەتی زۆرینەمان لاپەسند نەبوو , نەخشاندنەوەی نەخشەی سیاسی هەرێم بەم شێوەیەلەمەرجە سەرەكیەكانی بڕیاری سیاسی ئێمەبوو بۆ بەشداریكردنمان لە حكومەت , ئەویش لە پێناو بەگەڕخستنی پرۆسەی چاكسازی و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی بوو" .

سەبارەت بە رێکخستنەکانیان و هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ ناوبراو وەسفی رێخستنەکانی بادینایان دەکات و دەڵێت"  هەرچەندە هەڵبژاردنی (2013) بۆ پەڕلەمانی كوردستان وەك بەدەستهێنانی ژمارەی كورسی قەرەبووی شكستی هەڵبژاردنی (2009)ی بۆ كردینەوە و لە شەش(6) كورسیەوە گەیشتە (10) كورسی , بەڵام هێشتا نە لە ژمارەی دەنگ و نە لە ژمارەی كورسیدا نەگەیشتە ئاستی چاوەڕوانكراو و پێشبینیكراو , بۆیە نیگەرانی و قورساییەكی زۆری دروستكرد لەدڵ و دەرونی ئەندامان و جەماوەردا , هەربۆیە هەوڵماندا هۆكارە خودییەكان چارەسەر بكەین و خۆمان ئامادە و سازكرد بۆ هەڵبژاردنی بەهاری (2014) بۆ پارێزگاكان و پەرلەمانی عێراق , بەڵام مخابن , هەرچەندە زۆربەی زۆری كەم و كوڕییەكانی جاری پێشوومان چارەسەر كرد و هەموو سەركردەكان و ڕاگەیاندن و ڕێكخستنەكان بەیەك هەڵمەتی بێ ووچانی یەك مانگی ڕۆشتنە مەیدانەكە بەڵام دیسان ڕوبەڕوبوینەوە لەگەڵ دەرەنجامێكی نەخوازراو و ئەگەر سەركەوتن و پێشكەوتنی بادینان نەبوایە زامەكە قوڵتر و پڕ ئازارتر دەبوو".



AM:11:40:28/05/2016