پەرلەمانتارێكی گۆڕان بەدواداچوون بۆ داهاتی نەوتی هەرێم دەكات‌و بەپێی بەدواداچوونەكەی داهاتەی راستەقینەی نەوت لەوە زیاتر كە سامانە سروشتیەكانی رایدەگەیەنێت.
فایه‌ق مسته‌فا- ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان، له به‌دواداچوونێكدا ، زانیاریی ورد له‌باره‌ی بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و داهاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم له مانگی ئایار، ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له دوو خشته‌دا، كۆی نه‌وتی فرۆشراو به راسته‌وخۆ و نه‌وتی فرۆشراو به قه‌رز له یه‌كی مانگی ئایاره‌وه تاكو 31 مانگی ئایاری خستوه‌ته‌روو و دوای به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایانه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بڵاوی كردونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له مانگی ئایاردا، 16 ملیۆن و 37 هه‌زارو 279 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده‌كردوه، نه‌ك 15 ملیۆن و 904 هه‌زار و 271 هه‌زار به‌رمیل، هه‌روه‌ها كۆی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له‌و مانگه‌دا، زیاتر له 763 ملیۆن دۆلار بوه، نه‌ك 390 دۆلار، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشی كردوه، له مانگی ئایاردا زیاتر له 372 ملیۆن دۆلار داهاتی نه‌وتی نادیاره.
داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان
كۆی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له مانگی ئایاردا
583 ملیۆن و 411 هه‌زارو 682 دۆلار
داهاتی ڕاگه‌یه‌نراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه
390 ملیۆن و 748 هه‌زار و 957 دۆلار
جیاوازیی داهات
192 ملیۆن و 662 هه‌زار و 725 دۆلار
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی فرۆشراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه
32 دۆلار و 30 سه‌نت
نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
48 دۆلار و 25 سه‌نت
جیاوازیی نرخ
15 دۆلار و 95 سه‌نت
داهاتی نه‌وتی به‌خشراو له‌بری قه‌رز
180 ملیۆن و 213 هه‌زار و 804 دۆلار
كۆی گشتیی داهاتی نه‌وت ( راسته‌وخۆ+به‌خشراو له‌بری قه‌رز)
763 ملیۆن و 625 هه‌زارو 486 دۆلار
داهاتی نادیار
372 ملیۆن و 876 هه‌زارو 529 دۆلار
فایه‌ق مسته‌فا ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاندوه: ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها له رێگه‌ی فرۆشتنی نه‌وت به بۆری ده‌ستی كه‌وتوه، زیاتر له 763 ملیۆن دۆلاره، ده‌توانێت موچه‌ی ته‌واوه‌تی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كوردستان دابین بكات به بێ ئه‌وه‌ی هیچ سیستمی پاشكه‌وتی موچه جێبه‌جێ بكرێت.