سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت" گوتیشی "سلێمانی ته‌نها موڵكی پارتێكی سیاسی دیاریكراو نییه، به‌ڵكو سلێمانی شاری پارتی و هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌فه، سلێمانی زۆنی سه‌وز نییه، به‌ڵكو زۆنی كوردایه‌تی و زۆنی نه‌ته‌وایه‌تی و پێكه‌وه ژیانه. بێگومان شاری هه‌ولێر و شاری دهۆك هاوشێوه‌ی سلێمانی شاری هه‌موو كوردێكی دڵسۆزن".
ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارتی لە سلێمانی بە باسنیوزی ڕایگه‌یاند "كاتی ئه‌وه هاتووه ڕێكخستنه‌كانی پارتی له شاری سلێمانی به‌هێز بكه‌م، بێگومان به‌هێزبوونی ڕێكخستنه‌كانی پارتی هیچ گومانێكی تێدا نییه و بۆ ئاینده ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین".
هەروەها گوتی "پارتی له سلێمانی میوان نییه و میوانیش نابێت، چونكه سلێمانی شاری پێكه‌وه ژیانی هه‌موو كوردێكی به‌شه‌ره‌فه".
ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی" به‌هێزبوونی ڕێكخستنه‌كانی پارتی هیچ گومانێكی تێدا نییه و بۆ ئاینده ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین و ده‌بێته واقیع، دواجار كێرڤی جه‌ماوه‌ری پارتی له شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات".
ئەو لێدوانەی ئەدهەم بارزانی لە کاتێکدایە هەمووی ماوەی هەفتەیەکە کراوە بە سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی.