جێگری سه‌رۆکی پارتی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات‌و له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌ی له سلێمانی کۆده‌بیته‌وه‌و سه‌ردانی گۆڕان ناکات.
نێچیرڤان بارزانی که سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشه سه‌ره‌تا سه‌ردانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی ده‌کات و لەگەڵ بەرپرسانی حیزبەكەی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری كۆدەبێتەوە.
سپی زانیو‌یه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فاو به‌رپرسانی گۆڕان ناکات.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه له‌دوای رێگاگرتن له سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پارتیه‌وه، جگه له‌ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی که خه‌ڵکی هه‌ولێرن، هێج به‌رپرسێکی بالآی گۆڕان له هه‌شت مانگی رابردوودا سه‌ردانی هه‌ولێریان نه‌کردووه.