وێنە...تا ئێستا هیوا جەمالتان بەم شێوەی جیاوازە بینیوە

ڕاگەیاندنكاری ناسراوی كورد هیوا جەمال وێنەیەكی زۆر جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە.

هیوا جەمال لەڕێی پەیجە تایبەتییەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی زۆری جیاوازی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا لە تەمەنێكی منداڵدا دەردەكەوێت و جلی كوردی لەبەردایە.

ئەو كەسانەی وێنەكەیان بینیوە سەرسامی خۆیان دەربڕیوە بەو پێیەی ئەمە بۆ یەكەمجارە ئەو ڕاگەیاندنكارە وێنەیەكی لەو شێوەیە بڵاوبكاتەوە.

هیوا جەمال ساڵی 1978 لە سلێمانی لەدایك بووە و نزیكەی 22 ساڵە دەستی بەكاری ڕۆژنامەنوسی كردووە، لەئێستاشدا یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی كەناڵی ڕووداو.



PM:02:09:07/06/2016