پەنابەرانی پیاو لە یۆنان روویان لە لەشفرۆشی كردوە

بەپێی لێکۆلینەوەیەکی (بی بی سی) ژمارەیەك لە پەنابەرانی گەنج‌و مێرمنداڵ لە ئەسینای پایتەختی یۆنان روویان لە لەشفرۆشی كردوە.

زۆرێك لەم پەنابەرانە بەنیازی گەیشتن بە باكوری ئەوروپا بوون، بەڵام بەهۆی گۆڕینی یاسای سنورەكان ناچاربوون لە یۆنان بمێننەوە‌و بەهۆی ئەوەی ناتوانن بەشێوەی یاسایی كاربكەن، ژمارەیەكیان ناچارن بۆ دابینكردنی بژیوی ژیان لەشفرۆشی بكەن.

یەكێك لەو كەسانەی تۆڕی هەواڵی بی بی سی قسەی لەگەڵ كردوە گەنجێكی 25 ساڵەی ئێرانییە كە بە شەرمەوە باس لەوەدەكات بۆ هەر پەیوەندییەكی سێكسی لەگەڵ پیاوێكی تر 5 تا 10 دۆلار وەردەگرێت.

پەیامنێرەكەی بی بی سی، ژمارەیەك مێرمنداڵ لە پاركەكانی ناوەندی شاری ئەسینا دەبینێت كە چاوەڕوانی دۆزینەوەی مشترین.
یەكێك لەوانە كە مێرمنداڵێكی ئەفغانیە دەڵێت لێرە تەنانەت مێرمنداڵی وا هەیە كە تەمەن 15 ساڵە‌و لەشفرۆشی دەكات.

بەرپرسانی یۆنان دەڵێن نزیكەی 60 هەزار پەنابەر لە كەمپەكانی ئەو وڵاتەدا بەسەر دەبەن.
لەشفرۆشی لە یۆنان رێگە پێدراوە بەڵام تەنیا لە شوێنی تایبەت دەكرێت.

بەپێی راپۆرتەكە زۆربەی ئەم گەنج‌و مێرمنداڵانە كە بۆ 10 یۆرۆ لەشفرۆشی دەكەن زۆرجار پاش كارەكە تەنیا 2 یۆرۆیان دەست دەكەوێت.



PM:04:46:11/06/2016