لە هەولێر بڕیاری لە سێدارەدان بۆ حەوت كەس دەركرا
دادگای تاوانی هەولێر بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ 7 تۆمەتباری تەقینەوەکەی عەنکاوە دەرکردو هاوكات بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ 10 کەسی دیکەی بەشداربوو لە تەقینەوەکە دەرکرد.
تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، دوای تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكانی دەزگا ئەمنییەكان لەسەر تەقینەوەكەی عەنكاوە و رەوانەكردنی دۆسییەكانیان بۆ دادگای تاوانی هەولێر، "دادوەر بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ 7 تیرۆریستی تەقینەوەکەی عەنکاوە دەرکردووە".
گوتیشی "دادگای تاوانی هەولێر بڕیاری زیندانی هەتاهەتایی بۆ 10 کەسی دیکەی بەشداربوو لە تەقینەوەکە دەرکردووە".
تاریق نووری ئاماژەی بەوەشكرد "تاوانباران پلانداڕێژەر و جێبەجێکاری تەقینەوەکەی رۆژی 17-4-2015ی عەنکاوە بوون".
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر راشیگەیاند، ئەو تاوانبارانە بە دوو دۆسیە دادگاییکراون، دۆسیەی یەکەمیان تایبەت بوو بە تەقینەوەکەی عەنکاوە و دووەمیشیان تایبەت بوو بە دروستکردنی بۆمب.
ناوی تاوانبارەكان بەپێی بڕیای دادگا:
1- خالد مزاحم عبدالكریم .ناسراوبه (عبدالمجید) سزای له سێداره‌دان.
2- احمد سعید جاسم ناسراو به (ئازاد) سزای له سێداره‌دان.
3- ده‌ریا مجید حمد امین ناسراوبه(دكتۆر). سزای له سێداره‌دان.
4-بژار محمد غریب سیده ناسراوبه گۆران سزای له سێداره‌دان.
5- كاروان حسن قاله ناسراوبه حاجی سزای له سێداره‌دان.
6-كارزان صلاح ا‌لدین قادر ناسراوبه هێمن سزای له سێداره‌دان.
7-حاتم خلف مهدی ناسراوبه جعفر سزای له سێداره‌دان.
8- یاسین حمد حمه‌ڕشید ناسراو به وه‌ستا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی
9- مه‌ند سگوان حتاوی غدیر ناسراوبه عبدالهادی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
10-غازی فیصل حسین احمد, ناسراوبه ابو زهرا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
11-مصگفی محمد هادی اسماعیل ناسراوبه علاوی سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
12-هاشم محمد منصور ابراهیم ناسراوبه ابو محمد سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی
13- ڕێبه‌ر عدنان حمد احمد ناسراوبه حیدر سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
14-محمود احمد خلیل صالح ناسراوبه حسن سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
15-صالح احمد خلیل صالح ناسراوبه نیهاد سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
16-حسین علی حسین ناسراوبه ابو ساره‌سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
17- گه قیس عبدالكریم محمود ناسراوبه ابو یاسین سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
کاژێر 5:40 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی 17/4/2015 لەبەردەم نێللی کافێ نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا روویدا، کە خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای سۆناتا هەوڵیداوە خۆی بە بنکەی پۆلیسی عەینکاوەدا بتەقێنێتەوە، بەڵام پێش گەیشتنی بەو شوێنە لەلایەن پاسەوانەکانەوە تەقەی لێدەکرێت و خۆکوژەکە خۆی دەتەقێنێتەوە. گروپی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لەئەستۆ گرت.
PM:05:15:13/06/2016