بەڤیدیۆ:ئیتاڵیا هێزی خۆی نیشانی بەلجیکا دا

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یەکەمی یاری دەستپێکیدا لە یۆرۆی ٢٠١٦ توانی هێزی خۆی نیشانی هەڵبژاردەی بەلجیکا بدات و بەئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن شکست بەو هەڵبژاردە پڕ ئەستێرەیە بێنت.

لە یاریەکانی یۆرۆی ٢٠١٦ لە جەولەی یەکەم لە قۆناغی گروپەکان هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بەلجیکا لە یاریگای دی لیۆن بەیەک گەیشتن و لە ئەنجامدا ئیتاڵیەکان بە دوو گۆڵی جاکرینی و پیلی سەرکەوتنیان تۆمار کردوو سێ خاڵی یاریەکەیان بە دەستهێنا.

یۆفا بە فەرمی باشترین یاریزانی یاریەکەی بەخشیە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا جاکیرینی.







spee


AM:12:16:14/06/2016