سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وەلآمی گۆڕان دەداتەوەو دەڵێت" سیاسه‌تی گه‌وجاندن ڕۆژگارێك بوو كه خه‌ڵك ئیمانی پێتان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌نوكه هاوڵاتیان به‌م ده‌هۆڵ و زوڕنا کوتانه و هاشوهوشەی چاكسازی وگۆڕانخوازی ودیموکراسخوازی هتد.... ته‌فره ناخوات!!.
ئۆمید خۆشناو لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا بە ناونیشانی " حەلاو گیان" نوسیوویەتی" خه‌ڵك هۆشیاره‌و وا به‌ئاسانی و به‌ڕۆژی ڕوناك ناكه‌وێته ناو چاڵه‌وه، سیاسه‌تی گه‌وجاندن ڕۆژگارێك بوو كه خه‌ڵك ئیمانی پێتان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌نوكه هاوڵاتیان به‌م ده‌هۆڵ و زوڕنا کوتانه و هاشوهوشەی چاكسازی وگۆڕانخوازی ودیموکراسخوازی هتد.... ته‌فره ناخوات!!".
دەقی نووسینەکەی
حەلاو گیان
ئه‌وه‌ی هه‌یە ته‌نها سوڵحی نێوان خۆتانه له‌سه‌ر كورسی و ده‌سه‌ڵات..!
!
ئومێد خۆشناو
ئێستا خه‌ڵك هۆشیاره‌و وا به‌ئاسانی و به‌ڕۆژی ڕوناك ناكه‌وێته ناو چاڵه‌وه، سیاسه‌تی گه‌وجاندن ڕۆژگارێك بوو كه خه‌ڵك ئیمانی پێتان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌نوكه هاوڵاتیان به‌م ده‌هۆڵ و زوڕنا کوتانه و هاشوهوشەی چاكسازی وگۆڕانخوازی ودیموکراسخوازی هتد.... ته‌فره ناخوات!!
ئاخر مه‌گه‌ر بۆ حه‌لاوی بگێرنه‌وه ده‌نا توخوا پێمان ناڵێن چۆن شه‌رم داتان ناگرێ كاتێك ڕووبه‌ڕووی ده‌نگده‌رانی خۆتان ده‌بنه‌وه، باشه له‌وه ناترسن هاوڵاتیه‌كی زۆر ساده به پرسیارێكی زۆر ساده پێتان بلێ (( ئێوه كاتێك له یه‌كێتی جیابوونه‌وه‌و هه‌رچی دزی و جه‌رده‌یی هه‌یه داتانه پاڵ یه‌كێتیه‌وه، ئه‌ی باشه ئێستا ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به‌شێك نین له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كوردستان و پشكتان تێدا نییه، پێمان ناڵێن چی له هاوكێشه‌ی جاران گۆڕاوه، تاوه‌كو دیسان ئامێز به‌یه‌كتریدا بكه‌نه‌وه..؟!!))
ئێستا بۆ ده‌نگده‌رانی خۆتان ده‌ركه‌وت كه ئێوه‌مانان درۆیه‌کی شاخدارتان له‌گه‌ڵیاندا كرد.
ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌و ئه‌وه‌ی هه‌شه ته‌نها سوڵحی نێوان خۆتانه له‌سه‌ر كورسی و ده‌سه‌ڵات، كه‌چی به‌ناوی چاكسازییه‌وه به خه‌ڵكی هه‌ژاری ده‌فرۆشنه‌وه،بەمجۆرە تەوازنی هێز دەگۆڕی حەلاوگیان......!!