وێنە.. لەهەڵەبجە بە بۆمب هێرشكرایەسەر حیزبێكی نزیك لەپەكەكە
بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوە بە بۆمب هێرشكرایەسەر بارەگانی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان.
لەوبارەیەوە سۆران حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و به‌رپرسی باره‌گاکه، تایبه‌ت به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند:" به‌داخه‌وه پاش ئه‌وه‌ی که چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو بۆمبێکیان فڕێ دایه ناو باره‌گاکه‌مانه‌وه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی زیانێکی زۆر به‌ر باره‌گاکه‌مان که‌وت و هه‌ڤاڵێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵانیشمان برینداربوو، که به‌خێرایی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌مان کرد به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی".
سۆران حه‌سه‌ن، وتیشی:" پاش ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌که، ده‌ستبه‌جێ برایانی ئاسایش و پۆلیسمان لێ ئاگادارکرده‌وه، به‌ڵام دوای نیو کاتژمێر له گه‌یشتنیان ده‌ستیان به پشکنین و وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه کرد به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه و زانینی هۆی ڕوداوه‌که و ئاشکراکردنی تاوانباران، وه تا ئێستا‌ش لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌رده‌وامه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌وانین".
سۆران، راشیگه‌یاند:" ئێمه ئه‌م ڕوداوه به پیلان داده‌نێین و به درێژه پێده‌ری ئه‌و تیرۆره‌ی داده‌نێین که هه‌ڤاڵ که‌مال-یان له پێنجوێن شه‌هید کرد، که ئه‌مه‌ش به پیلانی ده‌ستی ده‌ره‌کی و به‌هاوبه‌شی و ده‌ستتێکه‌ڵکردنی ده‌ستێکی ناوخۆیی خۆفرۆشی ده‌زانین که ناو به ناو هێرشمان ده‌که‌نه سه‌ر".
هه‌روه‌ها سۆران، وتیشی:" په‌یامی ئێمه بۆ هه‌موو دوژمنان و به‌تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌م کاره قێزه‌ونه‌یان ئه‌نجامدا ئەوەیە نه بۆمب و نه تیرۆر و نه تۆقاندن به‌ربه‌ست له خه‌باتی ئێمه دروست ناکات، به‌ڵکو زیاتر له خزمه‌ت خه‌باتی ئاپۆچێتی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و پێش هه‌موو شتێک گیانی خۆمان به‌ختکردووه بۆ ئه‌م خه‌باته له‌پێناو ڕزگارکرنی کورد و کوردستان".
PM:12:34:16/06/2016