مەکتەبی سیاسی پارتی لە چوار دێڕدا وەڵامی قسەکانی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا دەداتەوە.
لەو بەیانە کورتەدا هاتووە " بە هەڕەشە و گوڕەشەكانشتان گۆڕین ناكرێت، هەروەكو لە كۆن نەتانتوانیوە و بووە بە گرێی دەروونی و لە 17ی شوبات و 23ی حوزەیران و 19 ئابیشدا پێتان نەكرا".
دەقی رایگەیاندراوەکە:
بە چەواشەكاری و تۆمەتی بێبنەما و تێكدانی یەكڕیزیی نێوماڵی كوردستانی گۆڕین ناكرێت، هەروەها بە هەڕەشە و گوڕەشەكانشتان گۆڕین ناكرێت، هەروەكو لە كۆن نەتانتوانیوە و بووە بە گرێی دەروونی و لە 17ی شوبات و 23ی حوزەیران و 19 ئابیشدا پێتان نەكرا، دڵنیا بن ئێستایش پێتان ناكرێت، بۆیە باشترین گۆڕین ئەوەیە كە تۆ خۆت بگۆڕی و چیتر بەو هزرەوە سیاسەت نەكەی.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان