"پارتی هەنگاو بەرەو شەڕی ناوخۆ دەنێت"

پەرلەمانتارێکی خوولی پیشووی پەرلەمان پێوایە پارتی بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆی لە زۆنگی زەرد، یان پەنا بۆ دوو ئیدارەیی دەبات، یان شەڕی ناوخۆ هەڵدەگیرسێنێتەوە.

عەدنان عوسمان پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە نووسینێکدا دەڵێت" ئەم زمانەی ئێستای پارتی، ئەم روخاندنی پردی پەیوەندی و دیالۆگ، ئەم هەوڵی نابوتکردنی نەیارەکان و بە دوژمن پێشاندانیان، ئەمانە هەموی زەمینەسازی پارتیە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ. دڵنیام سەرباری قێزەونی ئەم هەنگاوەو چاوەڕوانکردنی ماڵوێرانیەکی زۆر و بەفیڕۆدانی سەرجەم دەستکەوتەکانی میللەتەکەمان، پارتی بۆ مانەوەی هەیمەنەی خۆی هیچ دوو دڵ نابێت لە هەنگاونان بۆ ئەو ئەگەرە نەگریسە".
دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە..



PM:11:24:16/06/2016