ڤیدیۆ..لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئامادەکردنی ئیتلافی پەرلەمانی گۆڕان‌و یەکێتی پێکدەهێنرێت

هه‌ردوو فراكسیۆنی‌ گۆڕان‌و یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا له‌گه‌ڵ ‌سه‌ركردایه‌تیی‌ هاوبه‌ش‌، بڕیاریاندا لیژنه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌كردنی‌ په‌یڕه‌وی ئەو فراکسیۆنە پێک بهێنن.

له‌باره‌گای‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌، بەئامادەبوونی قادر حەمەجان و رەفعەت عەبدوڵا لە یەکێتی و جەلال جەوهەر لە گۆڕان،  هه‌ردوو فراكسیۆنی‌ گۆڕان‌و یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان کۆبوونەوەو لیژنەیەکیان بۆ پەیڕەوی ناوخۆی ئەو فراکسیۆنە پێکهێنا.

دوای کۆبوونەوەکە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە بۆ هەریەک لە برزو مەجید و بێگەر تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی سازکرا، جەختیان لەسەر دروستکردنی ئەو دوو لیژنەیە کردەوە. 

بڕیاریشه‌ لیژنه‌ی‌ سیاسی له‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ هاوبه‌ش له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی‌ تر له‌ نوێنه‌ری‌ حزب‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆببنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان.







PM:01:01:21/06/2016