بەڕای پسپۆڕەكان خواردنەوەی شەربەتی مێوژ لە ڕەمەزاندا چەندین سودی بۆ تەندروستی لەشی ڕۆژوەوان هەیە.
بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر شەربەتی مێوژ ئەنجامدراوە دەركەوتووە، ئەو شەربەتە لەش بەهێز دەكات و جگەر چالاك دەكات، هەروەها یارمەتی هەرسكردنی ئەو بڕە زۆرەی خۆراك دەدات كە لە بەربانگدا دەخورێت.
خواردنەوەی شەربەتی مێوژ لە بەربانگدا وزە و توانایەكی زۆر بە لەش دەبەخشێت، ئەمەش بۆ لەشی كەسی ڕۆژوەوان زۆر گرنگە بەتایبەت بەهۆی ئەوەی لە ڕۆژدا وزەیەكی زۆری لەدەستداوە و لە ئێواراندا زیاتر بێ هێز دەبێت.
پێشتریش چەند توێژینەوەیەك ئاشكرایان كردبوو كە خواردنەوەی شەربەتی مێوژ بەرگری لەش دژی نەخۆشییەكان بەهێز دەكات بە تایبەت كێشەكانی كۆڵۆن و گورچیلە و میزەڵدان.