ڤیدیۆ.. سەلاحەدین دەمیرتاش بۆ ئۆردوغان: ئەگەر دەتەوێت خۆت رسوابکەیت ئێمە بە بەلاش رسوات دەکەین

لە ڤیدیۆیەکدا سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە کە لەسەر سەردانەکەی ئۆردوغان بۆ مەراسیمی ناشتنی پاڵەوانی بۆکسێنی جیهان محەمەد عەلی کلایی قسەدەکات، دەڵێت" پارەی ئەم گەلە بەهەدر مەبە، ئەگەر دەتەوێت خۆت رسوابکەیت، ئێمە بە بەلاش رسوات دەکەین".

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە، لەسەر سەردانەکەی ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا بۆ مەراسیمی ناشتی محەمەد عەلی کلایی لە ئەمریکا، دەڵێت" سەردانەکەی ئۆردوغان کە پیاوەکانیشی لەگەڵ خۆیدا برد بوو، دوو ترلیۆنی خەرجکرد و بەدوو ترلیۆنە ئێوە بینیتان چۆن خۆی رسواکرد".

ئەو لێدوانەی دەمیرتاش کە لەناو ژمارەیەک پەرلەمانتاردا ریدەگەیەنێت و رۆژنامەی "جمهوریەت" بلآویکردۆتەوە، دەڵێت" پارەی ئێمە بەو شێوەی خەرج مەکە، ئەگەر دەتەوێت خۆت رسوا بکەیت، ئەوا ئێمە بە بەلاش رسوات دەکەین".

دەمیرتاش بە ئۆردوغان دەلێت" هیچ خەمت نەبێت، هەموو رۆژێک رسوات دەکەین".





AM:12:53:23/06/2016