بە وێنە.." رێککەوتنەکەت جوانە یەکێتی"

لەسەر وێنەگرتنی کارمەندێکی ئاسایش کە سەر بەیەکێتییە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی یەکێتی، سزا دەدرێت و لە شوێنی کارەکەی دەگوازرێتەوە.

رۆژنامەنووسی دیاری کەناڵی KNN لە هەولێر لە نووسێنێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی "یەکێتی و سزادانی سیاسی!"، دەڵێت" دوای رێککەوتنە سیاسیەکەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی، تەنیا لەسەر یەک وێنەگرتن کارمەندێکی ئاسایش دوای سوکایەتی پێکردن لەشوێنی دەوامەکەی دەگوازرێتەوە، ئەم کارمەندەی ئاسایش پلەی مفەوەزەو ئامر مەفرەزەیە لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی لەھەولێر (کۆشکی سپی) لەساڵی (١٩٨١) برایەکی پێشمەرگە دەبێت و لەسەر خەباتی کوردایەتی شەھیدەکرێت".

هەژار ئەنوەر لە نووسینەکەیدا دەڵێت" تاوانی ئەم ئاسایشە تەنیا ئەوەیە دوای رێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی وێنەیەکی لەگەڵ رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان گرتووەو لەفەیسبوکەکەی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، مەسەلەیەکی کوردی ھەیە دەڵێت : ھەموو تەیرێک گۆشت خۆرە بەس ناوی گورگ بەتە، سوکایەتی پێکردن و گواستنەوەی ئەم کارمەندەی ئاسایش لەلایەن ( رائیدێک و ملازمێک و عەریفێک) کراوە جا لەھەمووی خۆشتر یەکێک لەم بەڕێزانە لەسەردەمی حزبی بەعس مەفرەزە خاصە بووە".

هەژار ئەنوەر دەشڵێت" با ئەوەشم بیرنەچێ بۆ ئەوەی برادەرانی سەوزە لێ نەڵێن لەخۆیەوە قسە دەکات ئەزانن یەکێک لەم ئەفسەرانە چی بە ئاسایشەکە وتبوو خۆزگە وێنەیەکت لەگەڵ پارتیەک بگرتایە نەوەک نەوشیروان مستەفا".

هەژار ئەنوەر لەکۆتاییدا دەڵێت" تێبینی : رێککەوتنەکەو جوانە مەفرەزە خاصەی یەکێتی".



PM:08:22:26/06/2016