فرۆكەكانی توركیا بناری قەندیلیان بۆردومان كرد

نیوەرۆی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بیانوی بوونی هێزەكانی پەكەكە گوندەكانی سنوری بناری قەندیلیان بۆردومان كرد كە زیانێكی زۆری بە ناوچەكە گەیاند.

بەپێی زانیارییەكانی سپی، فرۆكە جەنگییەكانی توركیا نیوەرۆی ئەمرۆ گوندەكانی: بەستەستێن، ئەبوبەكرە، دەشتێوان، سێوەسیان، خڕی گەڵاڵە، ئالیە رەش، وەرتێیان لە بناری قەندیل بۆردومان كرد.

بەهۆی ئەو هێرشە ئاگر لە بەشێك لەناوچەكە كەوتەوە‌و زیان بە رەزو باخی هاوڵاتیان كەوت.

بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا لەكاتێكدا كە دوێنی یەكشەممەش تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی بەخەستی بۆردومانی سنورەكانی باشور‌و رۆژهەڵاتی كوردستانیان لەناوچەی حاجی ئۆمەران‌و دەڤەری سیدەكان كرد كە بەهۆیەوە 5 هاوڵاتی برینداربوون.



PM:04:47:27/06/2016