ماریا هەورامی سەرقاڵی کارێکی نوێیە

كچه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوچه‌ی هه‌ورامان  ماریا  هه‌ورامی  گۆرانییەکی عەباسی کەمەندی دەڵێتەوە و لە جەژندا دەکەوێت بەر دەستی هەوادارانی.

ناوی بەرهەمە نوێکە " بەینی من و تۆیە" پێشتر هونەرمەندی گەورەی رۆژهەڵات عەباسی کەمەندی وتوویەتی و ئێستا ماریا ئەو گۆرانیە تۆمار دەکاتەوە، وێنەگرتن و دەرهێنانی ئەو بەرهە نوێیە لەلایەن دلێر عومەرەوەیە.

ماریا لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠ لەماوەیەکی کەمی کاری هونەریدا ئێستا بوو بە یەکێک لەدەنگە لاوە ناسراوەکانی کوردستان.



PM:09:50:29/06/2016