یەكێتی لەرێگەی گرافیكێكەوە بە پارتی دەڵێت هاوسەنگی هێز لەكوردستاندا گۆڕاوە

رۆژنامەی كوردستانی نوێ زمانحاڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لاپەڕەی یەكەمی ژمارەی ئەمرۆیدا بە بڵاوكردنەوە گرافیك بە پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: هاوسەنگی هێز لەكوردستاندا گۆڕاوە.

لە لاپەڕەی یەكەمی ئەمرۆی رۆژنامەی كوردستانی نوێ گرافیكێك لەسەر هاوپەیمانێتی یەكێتی‌و گۆڕان بڵاوكراەتەوەكە ژمارەی كورسییەكانی یەكێتی‌و گۆڕان لەسەر ئاستی عێراق‌و كوردستان‌و پارێزگاكان، پێش‌و پاش رێكەوتنی 17/5 ئاشكرا دەكات‌و بەناڕاستەوخۆ بە پارتی دەڵێت هاوسەنگیی هێز لەكوردستاندا گۆِراوە.

بەپێی ئەو گرافیكە لەسەر ئاستی عێراق یەكێتی‌و گۆڕان 30 كورسییان هەیە، بەڵام پارتی 26 كورسی هەیە.

لەسەر ئاستی پەرلەمانی كوردستان گرافیكەكە ئاماژە بەوە دەكات كە گۆڕان‌و یەكێتی خاوەنی 42 كورسین، بەڵام پارتی 38 كورسی هەیە.
لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش، سلێمانی زۆربەی رەهای بۆ یەكێتی‌و گۆڕانە. لەهەولێرش پارتی بە 2 كورسی لەپێشەوەیە كە 12 بە 10 كورسییە، بێجگە لە كورسییەكان كۆمەڵ‌و یەكگرتوو. لە دهۆكیش زۆربەی رەهای دەگەڕێتەوە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان.
 
لەكەركوكیش لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەساڵی 2014، زۆربەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی لەوپارێزگایەوە دەرچوون بۆ پەرلەمانی عێراق سەر بەیەكێتی نیشتمانی كوردستانن.



PM:02:50:30/06/2016