بەرهەم ساڵح لەگەڵ وەفدێكی باڵای ئێران كۆدەبێتەوە

ئەمرۆ پێنجشەممە وەفدێكی باڵای كۆماری ئیسلامی لە سلێمانی چاویان بە د. بەهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كەوت.

لە دیدارەكەدا كە عەدنان مینە ئەندام سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی بەشدار بوو، باس لە دوا پێشهاتە ئەمنییەكانی ناوچەكە بەگشتی و سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرا.

لەوبارەیەوە د.بەرهەم نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بەڕوداوەكانی ئەم دواییەو بۆردومانی سنورەكانی هەرێمی كوردستان و زیانگەیاندن بەهاووڵاتیانی ئەو ناوچانە .

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا هەردوولا دووپاتیانكردەوە كە پێویستە پەیوەندییە دێرین و مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بپارێزرێن و رێگری بكرێت لە دووبارە بوونەوەی ئـەوجۆرە رووداوانەو بواری بەرپابوونی گرژی و نائارامی لە ناوچەكە نەدرێت .

هەروەها تاوتوێكردنی دوا پێشهاتەكانی شەڕی دژی داعش و هاوكاری كۆماری ئیسلامی بۆ هێزی پێشمەرگەو هێزەكانی عیراق باسی دیكەی نێو دیدارەكە بوو .



PM:03:46:30/06/2016