بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - هەولێر پاریزبەندی "حەسانە" لەسەر هەر کەسێک هەڵدەگرێت وەک ئاماژەی بۆ دەکەن" ئەو کەسە ببێتە هۆکاری هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیان.
لەروونکردنەوەیەکدا کە کاتژمێرەکانی کۆتایی شەوی ٦/٣٠ لەسەر ردوواوی تەقینەوەکەی بەردەم ئۆفیسی رووداو بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێر، دەڵێت" هەندێ لایەن هەوڵی بە سیاسیکردنی ئەم کەیسە دەدەن".
ڕوونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش- هەولێر
دوابەدوای ئەوەی چەند کەسێک لە پەیوەندی بە هێرشەکەی سەر کەناڵی ڕووداوەوە دەستگیر کران، هەندێ لایەن هەوڵی بە سیاسیکردنی ئەم کەیسە دەدەن. لێرەدا بۆ گشت لایەک دووبارەی دەکەینەوە، کە دەزگای ئاسایش وەک دەزگایەکی نیشتیمانی، سەر و ماڵی گشت هاوولاتیان بەبێ هیچ جیاوازییەک دەپارێزێت و لە هەمان کاتیشدا هەر کەسێک یان لایەنێک، ببێت بە هۆکاری هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتیان، پارێزبەندیی نییە و لە چوارچێوەیەکی یاساییدا رێکاری پێویستی بەرانبەر دەگیرێتە بەر. بە ئاگاداری هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامەکان بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستمان بڵاو دەکەینەوە.
بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش- هەولێر