بەشێكی زۆری هاوڵاتیان لە ژەمی بەربانگدا نیسكێنە لێدەنێن، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی، خواردنی وئەم شۆربایە لە مانگی ڕەمەزاندا چەندین سودی هەیە.
نیسكێنە بە هێوركەرەوەی گەدە دادەنرێت و یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدات، ئەمە جگە لەوەی خۆراكێكە بە زووی هەرس دەكرێت، هەروەها بڕێكی زۆر لە ڤیتامین و ماددە خۆراكیەكانی لەش دابین دەكات، بەتایبەت دوای ئەوەی لەش بەهۆی ڕۆژوەوە، بڕێكی زۆری ڤیتامین و ماددە خۆراكیەكانی لەدەستداوە.
پسپۆڕانی خۆراكی باس لەوە دەكەن كە خواردنی نیسكێنە لە ژەمی پاشێودا سودێكی زۆری بۆ ڕۆژوەوان هەیە، چونكە بە ئاسانی هەرس دەكرێت، هەروەها ووزە و توانایەكی زۆریش بە لەشی ڕۆژوەوان دەبەخشێت، كەمتر هەست بە تینوێتی دەكات.