"لەناو پارتیدا هەندێك هەڤاڵ بارزانی بە دیكتاتۆر دەزانن"
پەرلەمانتاری پارتی، ئاری هەرسین نامەیەك ئاراستەی بارزانی دەكات داواكارە بارزانی سەرۆكی حیزبە كوردستانییەكان كۆبكاتەوە.
ئاری هەرسین لەنامەكەیدا روو لەبارزانی دەنوسێت: له‌ناو حیزبه‌كه‌ی به‌نده‌دا هه‌ندێك هه‌ڤال نه‌ك هه‌ر پێیان كفره ئه‌م نامانه‌ت بۆ ده‌نوسم، به‌ڵكو جورئه‌ت ناكه‌ن بیشیخوێننهوه. چونكه ئه‌وانه جه‌نابت به دیكتاتۆر ده‌زانن و لێت ده‌ترسن. خه‌ڵكانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ندێك حیزبی غه‌یری پارتیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م نامانه، جنێویشم پێده‌ده‌ن. ئه‌ویش چونكه ئه‌وانه زیندانیی ته‌وجیهاتی سهركردایهتیهكانیانن. ئه‌گه‌ر ته‌عریف بۆ ئینسانه‌كانی له‌م بابه‌تانه كۆیله بوون بێت، ئه‌وا ئه‌و دوو گروپه هیچ جیاوازیه‌كیان نیه.
لەبەشێكی دیكەدا دەنوسێت: واما بعد... قورسترین ئه‌ركی (دونیه‌وی) له‌سه‌ر ئینسان ئه‌ركی ڕابه‌رایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی میلله‌ت و نیشتیمانه. سه‌رۆك دووره له ململانێی حیزبایه‌تی و تایه‌فه و ناوچه‌گه‌ری. حیزبه‌كان دروست ده‌بن، گه‌وره‌و بچووك ده‌بنه‌وه و، هه‌ندێك جار هه‌ر ناشمێنن. به‌ڵام میلله‌ت و كوردستان ئه‌به‌دین و زۆر سه‌رۆك و حیزب به‌ڕێ ده‌كه‌ن. پێگه‌ی جه‌نابتان وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان ئه‌ركێكی قورسی خستۆته سه‌ر شانتان. له ئێستادا میله‌ت و كوردستان له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به سه‌رۆكه‌كه‌ی خۆیه‌تی. بۆیه ئێمه چاوه‌ڕوانین سه‌رۆكه‌كه‌مان كۆمان بكاته‌وه‌و، ناوبژیوانمان بێت.
لەنوسینەكەیدا هەرسین داواكارییەكی ئاراستەی بارزانی دەكات‌و دەنوسێت: "بۆیه بۆ جارێكی تر، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆبه‌ش، وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی. به ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان داوات لێ ده‌كه‌م وه‌ك سه‌رۆكی كوردستان حیزبه سیاسیه‌كان كۆ بكه‌ره‌وه و یه‌كڕیزیمان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی مسۆگه‌ر بكه. به‌ڵام كۆكردنه‌وه‌ی حیزبه‌كان نه‌ك به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و كارا كردنه‌وه‌ی پارله‌مان، به‌ڵكو بۆ هێنانه‌وه جێی متمانه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا. چونكه:
سه‌ره‌تای ئیش هه‌موو یه‌كبوونه ئه‌ویش نابێ هه‌تا
هه‌ر برینێ كه له دڵتا بێ ساڕێژی نه‌كه‌ی
ئێستا دووڕیانێكی سه‌ختی مێژووه، بڕیاره‌كان چاره‌نوس سازن. ئه‌مجاره له كیسمان بچێت هه‌تا هه‌تایه ئه‌م چانسه‌ی ئێستا ناگه‌ڕێته‌وه.
وه‌كوتریش:
گێره‌شێوێنێ كه كای كۆنی به بادا له كنت
چاكه هه‌ر لێیخوڕی سه‌یری ده‌م و كاوێژی نه‌كه‌ی".
PM:04:04:10/07/2016