پارتی کرێکارانی کوردستان ژماره‌یه‌ک که‌سی له ناوچه‌کانی قه‌ندیل به‌تۆمه‌تی سیخوڕی‌کردن بۆ پارتی و میتی تورکی ده‌ستگیرکرد.
پارتی کرێکارانی کوردستان وەک ماڵپەڕی لێکۆڵینەوە کە بەتورکییە، ئاشکرای کرد نۆ که‌سیان به‌تۆمه‌تی " سیخوڕی " کردن ده‌ستگیرکردووه که سیانیان خه‌ڵکی باشووری کوردستانن به‌ناوه‌کانی " "رێبەند محەمەد حەمیدو نەوزاد عەبدوڵڵاو پۆڵا عومەر حەسەن"و ئه‌وانی تر له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌م سێ که‌سه‌دا بوون و گوندنشینی بناری قه‌ندیلن.
ئەوا ماڵپەڕە ئاشکرای ده‌کات که ئه‌و نۆ که‌سه‌ی ده‌ستگیرکراون کاریان بۆ پارتی و میتی تورکی کردووه.
له راگه‌یاندراوه‌که‌دا هاتووه، ئه‌و گرووپه دزه‌یان کردۆته نێو گه‌ریلاو هه‌واڵ و زانیاری و وێنه‌یان له بناری قه‌ند‌یله‌وه له‌سه‌ر گه‌ریلا بۆ تورکیا ناردووه.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ئه‌و گرووپه سیخوڕیان به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی باشوریشه‌وه کردووه بۆ میتی تورکی.
ماوه‌ی ساڵێکه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان، ناوبه‌ناو فڕۆ‌که‌کانی تورکیا بۆردومانی قه‌ندیل و ناوچه سنوریه‌کانی نێوان باشوور و باکوری کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌مه یه‌که‌مجاره په‌که‌که رایبگه‌یه‌نێت که ژماره‌یه‌ک که‌سی به‌تۆمه‌تی "سیخوڕی" ده‌ستیگرکردووه.
چاودێران پێشبینی ده‌که‌ن لایه‌نه‌کانی باشوور به‌تایبه‌تی پارتی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌بێت.