مووچەی مانگانەی قاسم سلێمانی‌و فەرماندە ئەمنی‌و سەربازیەکانی ئێران ئاشکرا دەبن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مووچەی مانگانەی بەرپرسە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش بۆتە مایەی ناڕەزایەتییەکی زۆری هاوڵاتیانی ئێرانی کە مووچەی مانگانەیان تەنها ٢٠٠ بۆ ٥٠٠ دۆلارە.

کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعودیە لە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێرانەوە، مووچەی ئەو فەرماندە سەربازی و ئەمنیانەی ئێرانیان بڵاوکردۆتەوە.
ئەو لیستە ١١ی حوزەیران لە ژێر ناونیشانی موچەی فەلەکی سەرکردەی گاردی کۆماری بڵاوکراوەتەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو مووچە زۆرە لە کاتێکدایە زۆرێک لەم بەرپرسانە لەناو ئێراندا وەک خەڵکانێکی خاکی خۆیان دەردەخەن کە خاوەنی هیچ نەبن و گیانیان بەختکردووە بە کۆماری ئیسلامی ئێران.

ناوی سەرکردەکان و بڕی موچە و پلە و پۆستەکانیان بەم شێوەیەیە:

1. سەرکردەی گشتی گاردی کۆماری محەمەد عەلی جەعفەری ١٨١ هەزار دۆلار

2. سەرکردەی فەیلق قاسم سلێمانی ١٧٠ هەزار دۆلار

3. جێگری سەرکردەی گشتی حسێن سەلامی ١٦٨ هەزار دۆلار

4. سەکردەی یەکەی موشەک ئەمیر عەلی جاجی زادە ٩٦ هەزار دۆلار

5. سەرکردەی هێزی پاڵپشتی گەل (بەسیج) محمەد رەزا نەقدی ١٥٨ هەزار دۆلار

6.بەرپرسی پەیوەندی گشتی لە گاردی کۆماری ١٣٦ هەزار دۆلار

7. سەرکردەی هیزی زەمینی محەمەد پاکپور ١٥٥ هەزار دۆلار

8. سەرکردەی بارەگای (کۆتا پێغەمبەر) غولام عەلی رەشید ١٦٦ هەزار دۆلار

9.سەکردەی هێزی دەریای گاردی کۆماری عەلی فەدوی ١٤١ هەزار دۆلار.







AM:02:16:15/07/2016