ئۆردوغان لە مۆبایلەوە وتار ئاراستەی هاولآتیان دەکات

لەیەکەم دەرکەوتنیدا ئۆردوغان لە رێگای مۆبایلەوە بەراستەخۆ دەرکەوت و داوا لەخەڵکی تورکیا دەکات دابەزنە سەر شەقام.

سەرباری هەموو ئەو دەزگا میدیایانەی ئۆردغان هەیبوو یان بەدرێژایی چەند ساڵی حوکمی کڕیبوونی، بەلآم لەم ساتە هەستیارەدا لەرێگای مۆبایلەوە وتاریکی ئاراستەی هاولآتیانی تورکیا کردو دابەزنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان سازبکەن.

ئۆردوغان لەو وتارەدا وتی: گرووپێکی بچووکی سووپا کودەتایان کردووە.

ئۆردغان دەڵێت" حکومەتی قوڵ ئەو هەوڵە کودەتایەی ئەنجام داوە". بەبێ ئەوەی شوناسی کودەتاچیەکان ئاشکرا بکات. 


AM:12:42:16/07/2016